دەربارەی ئێمە

Steel Eagle کۆمپانیای

کۆمپانیای بازرگانی، پیشەسازی و ئەندازیاری Steel Eagle، کۆمپانیایێکی دایکە لە عێراق، هەرێمی کوردستان، هەولێر.ئەم کۆمپانیایە جگە لە کاری بازرگانی ناوخۆ و ناودەڵەتی، دوودانە کارگەی ڕێک و پێک و پێشکەوتووی لەبواری درووست کردن و وەبەرهێنانی هەموو جۆرە هەیکەلی ئاسنی و سەندویچ پەنەڵ دا هەیە. کۆمپانیای دایکی Steel Eagle هەرچەند لە ساڵی 2019 دا تۆمارکراوە و بە کۆمپانیایێکی تازە دەژمێردرێت، بەڵام خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا کەسانی زۆر بە ئەزموون، لێهاتوو و باوەڕپێکراون لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان و بەڕێوبەرایەتی دا، بویە ئەزموونی زیاتر لە 20 ساڵانەی خاوەنەکانی، کۆمپانیاکەی لەرووی مێژوو و لێهاتوویی دەخاتە ئاستێکی زۆر باشەوە.

زیاتر بخوێنەوە


Steel Eagle ئاسۆکانمان

بۆچی ئێمە

لەبەرئەوەی ئێمە لەکۆمپانیاکەماندا رێزی تایبەت لە مشتەری و مافەکانی دەگرین، هەروەها شارەزایی بەنرخمان هەیە لەبواری بازرگانی نێودەوڵەتیدا کەدەتوانین بەکەمترین نرخ و بەرزترین کوالیتی یارمەتی کڕیارەکانمان بۆ بەدەست هێنانی پێداویستێکانیان، هەروەها لەبواری بەرهەم هێنادا بەبوونی باشترین ئەندازیار و نوێترین ئامێرەکان و بەهێزترین تیمی کۆنترۆڵی جۆریی ، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە کڕیار و خاوەنکارانی ئازیزمان دەکەین، هەروەهابەرهەمە هاوردە و بەرهەم هێنراوەکانمان لەگەڵ بەرزترین ستاندارد، لەگەڵ گەرەنتی و خزمەتگوزاری ڕاستەقینەی دوای فرۆشتن بۆ کڕیارەکانمان دابین دەکردرێن

خزمەت گوزارێکانی ئێمە

خزمەت گوزارێکانی ئیمە


ئەو خزمەتگوزاریانەی ئیمە لە Steel Eagle پێشکێشی دەکەین لە دوو بوار دایە: یەکەم لە بواری بازرگانی، کە ئیمە هەڵدەستین بە دابینکردنی کەلوپەل و ئامێر و کەرەستەی خاوی پیشەسازی و بیناسازی و ڕێگەوبان لە مەیدانی بازرگانی نێودەوڵەتی دا بۆ یارمەتیدانی پێشکەوتنی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە رێگای پسپۆرانی بە ئەزموونی خۆمان بە زووترین کات و گونجاوترین نرخ، بۆیە مشتەرێ بەرێزاکان بۆ هەرجۆرە داواکاری لەو بوارەدا دەتوانن پەیوەندیمان


بواری بازرگانی

ئەو خزمەتگوزاریانەی ئیمە لە Steel Eagle پێشکێشی دەکەین لە دوو بوار دایە: یەکەم لە بواری بازرگانی، کە ئیمە هەڵدەستین بە دابینکردنی کەلوپەل و ئامێر و کەرەستەی خاوی پیشەسازی و بیناسازی و ڕێگەوبان لە مەیدانی بازرگانی نێودەوڵەتی دا بۆ یارمەتیدانی پێشکەوتنی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە رێگای پسپۆرانی بە ئەزموونی خۆمان بە زووترین کات و گونجاوترین نرخ، بۆیە مشتەرێ بەرێزاکان بۆ هەرجۆرە داواکاری لەو بوارەدا دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و لە خزمەت گوزاری بێ بەرامبەری ئیمە بۆ ڕێنمایی پێداویستێکانیان سوود وەرگرن.

بواری وەبەرهێنان

دووەم لە بواری پیشەسازی و وەبەرهێنان، کە ئیمە بە دوو کارگەی پیشە سازی لەخزمەت هاووڵاتیان داین، یەکێکیان بۆ بەرهەم هێنان و درووست کردنی هەموو جۆرە هەیکەلی ئاسنی پیشەسازی، بازرگانی، نیشتەجێبوون، درووست کردنی هۆڵی بەرهەم هێنانی (سولە) ئاسنی، تانکی لەژێر زەخت و تانکی گەورە بۆ کۆگای سوتەمەنی، دامەزراوەی پاڵاوگە و وێستگەی کارەبا و هەموو جۆر پردی ئاسن و کرێنی سەقفی و دیواری و دەروازەیی بە ناوی Steel Eagle، دووهەمینیان ۆ بەرهەهێنانی هەموو جۆرەکانی سەندویچ پەنەڵی دیواری، سەقفی، پیشەیی، ساردخانەیی تایبەت، ژووری خاوێن، دوو یان یەک روو فۆیڵ، بورغی شاراوا و جۆرانی تری سەندویچ پەنەل ناوی Eagle Panel

هەروەها ئیمە هەموو جۆر پڕۆفیلی L28, U26, Omega, Upvc کە بۆ دروست کردنی سەقفی مەغریبی و دەرگا و پەنجەرەی PVC بەکاردێت. ئیمە خزمەت گوزاری بڕینی پلێتی ئاسن بە CNC و لەیزەر پێشکەش دەکەین، ڕۆڵی پلێت دەکەین بە نەوار و وەرەق، پلێت بە قەبارەی داخوازی کڕیار بڕبڕ دەکەین بە ئامێری پێشکەوتوو (جیهاز شرحە).

کۆمپانیایEagle Panel

زیاتر بخوێنەوە

کۆمپانیای Steel Eagle

زیاتر بخوێنەوە